عن عائشة رضي الله عنها قالت: ما صَلَّى رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم صلاةً بَعْدَ أَنْ نَزَلَتْ عليه: (إذا جاء نصر الله والفتح) إلا يقول فيها: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وبِحَمْدِكَ، اللهمَّ اغْفِرْ لِي». وفي رواية: كانَ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ في رُكُوعِهِ وسُجُودِهِ: «سُبْحَانَكَ اللهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللهُمَّ اغْفِرْ لِي»، يَتَأَوَّلُ القُرْآنَ. وفي رواية: كَانَ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ قَبْلَ أَنْ يَمُوتَ: «سُبْحَانَكَ اللهُمَّ وَبِحَ‍مْدِكَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ». قالتْ عَائِشَةُ: قلتُ: يا رسولَ اللهِ، ما هذهِ الكلماتُ التي أراكَ أَحْدَثْتَهَا تَقُولُها؟ قال: «جُعِلَتْ لِي عَلَامَةٌ فِي أُمَّتِي إِذَا رَأَيْتُهَا قُلْتُهَا (إذا جاء نصر الله والفتح)... إلى آخر السورة». وفي رواية: كانَ رسولُ الله صلى الله عليه وسلم يُكْثِرُ مِنْ قَوْلِ: «سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ». قالتْ: قلتُ: يا رسولَ اللهِ، أراكَ تُكْثِرُ مِنْ قَوْلِ سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ أَسْتَغْفِرُ اللهَ وأَتُوبُ إليهِ؟ فقالَ: «أَخْبَرَنِي رَبِّي أَنِّي سَأَرَى عَلَامَةً فِي أُمَّتِي فَإِذَا رَأَيْتُهَا أَكْثَرْتُ مِنْ قَوْلِ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إليهِ فَقَدْ رَأَيْتُهَا: إذا جاء نصر الله والفتح، فَتْحُ مَكَّةَ، ورأيت الناس يدخلون في دين الله أفواجاً، فسبح بحمد ربك واستغفره إنه كان تواباً».
[صحيح] - [متفق عليه بجميع رواياته]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەرکاتێک نوێژی ئەنجامبدایە لە پاش ئەوەى (ئەم ئایەتەی) بۆ دابەزی: (إِذَا جَاءَ نَصْرُ ٱللَّهِ وَٱلْفَتْحُ) (کاتێک سورەتی -النصر-ی بۆ دابەزی)؛ دەیفەرموو: «(سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وبِحَمْدِكَ، اللهمَّ اغْفِرْ لِي)*». ولە گێڕانەوەیەکدا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار لە ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «(سُبْحَانَكَ اللهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللهُمَّ اغْفِرْ لِي)»، فەرمانەکانى قورئانی جێبەجێ دەکرد.ولە گێڕانەوەیەکدا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار دەیفەرموو پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات: «(سُبْحَانَكَ اللهُمَّ وَبِحَمْدِكَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ)**». عائیشە دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو وشانە چییە کە تۆ دەستکرد بە خوێندنیان؟ فەرمووی: «نیشانەیەکە بۆ من دانراوە پەیوەندی بە ئومەتەکەمەوە هەیە، وکاتێک دەیبینم دەیخوێنمەوە ( إِذَا جَآءَ نَصْرُ ٱللَّهِ وَٱلْفَتْحُ . . . هەتاوەکو کۆتای سورەتەکە -سورەتی النصر-)». ولە گێڕانەوەیەکدا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار دەیفەرموو: «(سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ)^». عائیشە دەڵێتـ: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبینم زۆر جار دەڵێیت: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ)؟، فەرمووی: «پەروەردگارم پێی ڕاگەیاندم کە نیشانەیەک دەبینم لە ئومەتەکەمدا بۆیە ئەگەر بینیم، زۆر دەڵێم: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ)؛ بەدڵنیاییەوە بینیم : ( إِذَا جَآءَ نَصْرُ ٱللَّهِ وَٱلْفَتْحُ (1) وَرَأَيْتَ ٱلنَّاسَ يَدْخُلُونَ فِى دِينِ ٱللَّهِ أَفْوَاجًا (2) فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَٱسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابًۢا (3) -سورەتی النصر-) (فەتحى مەککە) ». *(واتە: پەروەردگارمان، تۆ پاک وبێگەردیت، وسوپاس وحەمد بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە)، **(واتە: خودایە، تۆ پاک وبێگەردیت، داوای لێخۆشبوونت لێدەکەم وتەوبە دەکەم -ودەگەڕێمەوە- بۆ لای تۆ )، ^(پاک وبێگەردی بۆ خودا، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو، داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەم وتەوبە دەکەم -ودەگەڕێمەوە- بۆ لای ئەو)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی

شیکردنەوە

عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەرکاتێک نوێژی ئەنجامبدایە لە پاش ئەوەى (سورەتی -النصر-ی بۆ دابەزی) لە ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: (سُبْحَانَكَ اللهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللهُمَّ اغْفِرْ لِي) فەرمانەکانى قورئانی جێبەجێ دەکرد کە خواى گەورە دەفەرموێت: {فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَٱسْتَغْفِرْهُ} واتە: {تەسیبحات ئەنجامبدە وحەمد وسوپاسی خودا بکە، وداواى لێخۆشبوونی لێبکە}. عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەم زیکرانە کە لە ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیخوێنێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (پەروەردگارم پێی ڕاگەیاندم کە نیشانەیەک دەبینم لە ئومەتەکەمدا بۆیە ئەگەر بیبینم، زۆر دەڵێم: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ)**. وئەم نیشانە بریتی بوو: ( إِذَا جَآءَ نَصْرُ ٱللَّهِ وَٱلْفَتْحُ (1) وَرَأَيْتَ ٱلنَّاسَ يَدْخُلُونَ فِى دِينِ ٱللَّهِ أَفْوَاجًا (2) فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَٱسْتَغْفِرْهُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابًۢا (3) -سورەتی النصر-) (فەتحى مەککە). *(واتە: پەروەردگارمان، تۆ پاک وبێگەردیت، وسوپاس وحەمد بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە)، **(پاک وبێگەردی بۆ خودا، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو، داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەم وتەوبە دەکەم -ودەگەڕێمەوە- بۆ لای ئەو)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر