عن أبي أمامة رضي الله عنه: أن رجلًا، قال: يا رسول الله، ائْذَنْ لي في السِيَاحَة! فقال النبي صلى الله عليه وسلم: «إن سِيَاحَة أُمَّتِي الجِهاد في سَبِيلِ الله عز وجل».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕوخسەتم پێبدە بۆ ئەوەى سەفەر وگەشت بکەم (بۆ خاکێک) ! ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سەفەر وگەشتی ئومەتەکەم جیهاد کردنە لە پێناو خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ-».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لەم فەرموودەیەدا هاتووە پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى ڕوخسەتی لێی کرد بۆئەوەى دەربچێت بۆ هەندێک شوێن بۆ سەفەر وگەشت کردن (مەبەستی سەفەر کردن بۆ شوێنێک کە پەرستنی تێدا ئەنجامبدات)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سەفەر وگەشتی ئومەتەکەم جیهاد کردنە لە پێناو خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ-): واتا ئەگەر دەتەوێت سەفەر وگەشت ئەنجامبدەیت ئەوا جیهاد وتێکۆشان ئەنجامبدە لە پێناو خواى گەورە؛ چونکە ئەمە سەفەر وگەشتی ئەم ئومەتەیە بۆ بڵاوکردنەوەى ئاینی خواى گەورە لەسەر زەوییدا وبانگەشە کردن بۆ چەسپاندنی بنچینە مەزنەکانى ئەم ئاینە پیرۆزە، بەڵام جێهێشتنی شار و وڵات وچوون بۆ شوێنێک بۆ مانەوە بۆ خودا پەرستی نەهی لێکراوە وکەمترین حاڵەتیشی ئەوەیە کە مەکروهە، خواى گەورە دەفەرموێت: {أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْر} [البقرة: 61] واتە: {ئایا ئێوە شتی چاکتر وباشتر دەگۆڕنەوە بە شتی لەوە کەمتر}.