عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «يَدخُلُ الجّنَّة أَقْوَام أَفئِدَتُهُم مِثل أًفئِدَة الطَّير».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە دڵیان وەکو دڵی باڵندە وایە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە کەسانێک لە ئەهلی بەهەشت دڵیان نەرم نیانە وبە زوویی دەترسن هەروەکو چۆن باڵندەکان زۆر بە خێرایی دەترسن، ئەمەش بە هۆی ترسی ئەو ئیماندارانەیە لە پەروەردگاریان، هەروەکو چۆن باڵندەکان دەترسن وبە زوویی دادەچەڵەکێن، وئەو کەسانە زۆر تەوەکول بە خودا دەکەن وپشت بە ئەو دەبەستن لە بەجێهێنانی داواکارییەکانیان هەروەکو چۆن باڵندەکان دەردەچن بەیانیان بۆ گەڕان بە دوای ڕزق.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوغالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر