عن عبد الله بن مسعود -رضي الله عنه- قال: كان رسول الله -صلى الله عليه وسلم- يقول: «اللهم ِإنِّي أَسأَلُك الهُدَى، والتُّقَى، والعَفَاف، والغِنَى».
[صحيح.] - [رواه مسلم.]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا ﷺ دەیفەرموو: «اللهم ِإنِّي أَسأَلُك الهُدَى، والتُّقَى، والعَفَاف، والغِنَى»، واته: «خودایە من داوای هیدایەت وتەقوداری وپارێزگاری ودەوڵەمەندیت لێدەکەم».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر ﷺ داوای لە پەروەردگاری کرد کە (زانستی شەرعی) پێ ببخەشێت وسەرکەوتووی بکات بۆ شوێنکەوتنی هەق، وسەرکەوتووی بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانەی کە پێی کراوە وخۆی لا بدات لەو شتانەی کە نەهی لێکراوە، وداوای کرد کە بیپارێزێت ودوور بێت لە هەموو شتێک کە خودا حەرامی کردووە، وداوای لە خودا کرد کە دەوڵەمەندی بکات وداوا لە خەڵکی نەکات، بە شێوەیەک کە هەژاری حاڵی خۆی تەنها بۆ پەروەردگار دەرببڕێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان