عن أبي هريرة رضي الله عنه ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «مَنعت العراق دِرْهَمِها وقِفِّيزها، ومنعت الشام مُدْيها ودينارها، ومنعت مصر إردَبَّها ودينارها، وعُدتم مِن حيث بَدَأتُم، وعُدتم من حيث بدأتم، وعُدتم من حيث بدأتم» شَهِد على ذلك لحم أبي هريرة ودمه.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «عێراق درهەم وقەفیزیان* گرتەوە (کۆی ناکەنەوە وناینێرن)، وشام مودی** ودیناریان گرتەوە (کۆی ناکەنەوە وناینرێن)، ومیسر ئیردەب^ ودیاریناریان گرتەوە (کۆی ناکەنەوە وناینێرن)، وگەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەى لێیەوە دەستتان پێکرد، وگەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەى لێیەوە دەستتان پێکرد، وگەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەى لێیەوە دەستتان پێکرد»، (ئەبو هورەیرە دەڵێت): گۆشت وخوێنی ئەبی هورەیرە شاهێدن لەسەر بیستنی ئەمانە (لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-). *(قەفیز: بۆ کێشانی خۆراک وشتومەک بەکاردێت یان بەکاردەهێنرا لە عێراق)، **(مودی: بۆ کێشانی خۆراک وشتومەک بەکاردێت یان بەکاردەهێنرا لە شام)، ^(ئیردەب: بۆ کێشانی خۆراک وشتومەک بەکاردێت یان بەکاردەهێنرا لە میسر)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مسوڵمانان عێراق وشام ومیسر فەتح وڕزگارکردن ودەبنە خاکی ئیسلام (دار الإسلام)، وچەند پێوەرێک بە ناوى جیاواز بەکاردێنن بۆ کێشانی وتەرازووکردنی شتومەکەکان لە هەر ناوچەیەک لەو ناوچانە؛ ولە ڕێگەى ئەم کێشانەوە زەکات وسەرانە وشتی تر کۆدەکرێتەوە ودەنێردرێت بۆ پایتەختی خیلافەت بۆئەوەى بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت، بەڵام لە کاتی نزیکبوونەوەى قیامەت؛ ڕێگری دەکرێت لە کۆکردنە وناردنیان ئینجا بەهۆی ئەوە بێت کە کافرەکان لەم ناوچانەدا پەیمانەکان دەشکێنن وئەوەى لەسەریانە جێبەجێی ناکەن لە ئەرک وباج وسەرانە، یان بەهۆی ئەوەى کافرەکان لە ناعەرەبەکان دەستدەگرن بەسەر ئەم ناوچانەدا؛ بۆیە ڕێگر دەبن لەوەى ئەم سامانە بگات بە پایتەختی خیلافەت بۆئەوەى دابەش بکرێت، بۆیە لەو کاتەدا مسوڵمانان لاواز وهەژار ونامۆ دەبن، هەروەکو چۆن بەو شێوەیە بوون لەسەرەتای هاتنی ئاینی ئیسلامدا، (ئەبو هورەیرە دەڵێت: گۆشت وخوێنی ئەبی هورەیرە شاهێدن لەسەر بیستنی ئەمانە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-): واتا زۆر جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەى ئەم فەرموودەى لە پێغەمبەرەوە بیستووە -صلى اللە علیە وسلم- و هەردەبێت ڕووبدەن.