عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يَرفع يَديه حَذو مَنْكِبيه إذا افتتح الصلاة، وإذا كَبَّر للركوع، وإذا رفع رأسه من الركوع، رفَعَهما كذلك أيضا، وقال: سمع الله لمن حَمِدَه، ربَّنَا ولك الحَمد، وكان لا يَفعل ذلك في السُّجود.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی* بکردایە-)، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە بە هەمان شێوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا ولك الحمد)**، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». *(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، **(خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستی بکردایەتە نوێژکردن واتە تەکبیرەی ئیحرامی بکردایە ئەوا دەستی بەرز دەکردەوە هەتا دەگەیشت بە ئاستی بەرامبەر شانەکانى، وهەمان شتی ئەنجامدەدا لە کاتی ڕکوع بردن وهەستانەوە لە ڕکوع بردن، لەم سێ شوێنەدا سونەتە (موستەحەبە) دەست بەرزکردنەوە هەتاوەکو ئاستی شانەکان بە شێوەیەک ناو لەپەکانى دەستی بەرەو ڕووی قیبلە بن وپەنجەکان پێکەوە لکا بن. ولە کاتی هەستانەوە لە ڕکوعدا دەیفەرموو: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد)*، وئەمە تایبەتە بە ئیمام (پێشنوێژ)، بەڵام نوێژخوێنەکانى پشتی ئیمام دەڵێن: (ربنا ولك الحمد)، چونکە لە سونەتەدا بەم شێوەیە هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (وإذا قال: سمع الله لمن حمده؛ فقولوا: ربنا ولك الحمد) [متفق علیه] واتە: (ئەگەر -ئیمام- ووتی: سمع الله لمن حمد، ئێوە بڵێن: ربنا ولك الحمد). ولە کاتی چوون بۆ سوجدەدا یان بەرزبوونەوە لە سوجدەبردن دەستی بەرز نەدەکردەوە، ئەمیش لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: (ولا يفعل ذلك حين يَسجد ولا حين يرفع رأسه من السجود) [البخاري] واته: (وئەمەى ئەنجام نەدەدا : نە لە کاتی چوون بۆ سوجدە بردن ونە لە کاتی سەر بەرزکردنەوە لە سوجدە بردن). *(خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوغالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر