عن أبي هريرة -رضي الله عنه- قال: كان رسول الله -صلى الله عليه وسلم- إذا كَبَّر في الصلاة، سَكَت هُنَيَّة قبل أن يقرأ، فقلت: يا رسول الله بِأبي أنت وأمِّي أَرَأَيْتَ سُكُوتَكَ بين التَّكبير والقِراءة، ما تقول؟ قال "أقول: اللّهُم بَاعِد بَيْنِي وبَيْنَ خَطاياي كما بَاعَدْت بين المَشْرِق والمِغرب، اللَّهم نَقِّنِيَ من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَس، اللَّهم اغْسِلْنِي من خَطَاياي بالثَّلج والماء والبَرد".
[صحيح.] - [رواه مسلم.]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیرەی ئیحرامی بکردایە (بیفەرمووایە: الله أکبر) بۆ چوونە ناو نوێژەوە هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنیت، بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟ فەرمووی: دەڵێم: «(اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ)*». *(واتە: خوای گەورە دووری بخە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵکی ویپسی پاک دەکەیتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر ودڵۆپەی باران)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیرە بکردایە -بیفەرمووایە: الله أکبر- بۆ چوونە ناو نوێژەوە): واتا پاش ووتنی -تەکبیرەی ئیحرام- کە ووتنی یەکەم -الله اکبر-ە بۆ چوونە ناو نوێژ، وئەمیش لە پایەکانی نوێژە وبە بێ ئەنجامدانى ئەم تەکبیرەیە نوێژ دروست نییە. (هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنیت): واتا پاش تەکبیرەی ئیحرام هەندێک بێدەنگ دەبوو پێش ئەوەى -سورەتی الفاتحة- بخوێنێت. (-ئەبو هورەیرە- دەڵێت: بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن): واتا دایک وباوکم دەکەم بە قوربانی تەنها بۆ ئەوەى تۆ بپارێزم. (لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟): واتا پێم بڵێ سەبارەت بەو بێدەنگ بوونەت لە پاش تەکبیرەی ئیحرام وپێش ئەوەی قورئان بخوێنێت، چی دەڵێیت؟. (فەرمووی: دەڵێم: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب»، واتە: «خوای گەورە دووری بخە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا»): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوا دەکات کە خودا دووری بخاتە نێوان ئەو وگوناهەکانى وەکو دووی نێوان ئەوپەڕی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوپەڕی ڕۆژئاوا، دووری لێرەدا بە واتای ئەوەى لە تاوانەکانی خۆش بێت وسزای نەدات، ویان بیپارێزێت لە ئەنجامدانى گوناهەکانی داهاتوو، ودەربڕینی دوورخستن بە باسکردنی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا یان ئاسمانەکان وزەوی ئەوپەڕی خۆ دوورکردنەوەیە کە خەڵکی باسی دەکەن. («اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ» واتە: «خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵکی ویپسی پاک دەکەیتەوە»): واتا لە تاوان وگوناهەکانم خۆش بە وسزام مەدە بەهۆیانەوە، ولە تاوان وگوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیسی پاک دەکرێتەوە بۆیە بە سپیتر وپاکتر دەردەکەوێت، ولێرەدا جلی سپی باسکراوە چونکە چڵکی وپیسی زیاتر تێدا دەردەکەوێت بە بەراورد بە ڕەنگەکانی تر. («اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ» واتە: «خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵکی ویپسی پاک دەکەیتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر ودڵۆپەی باران»): چونکە تاوان گەرمی وسووتانی هەیە لە دڵدا، وئەمیش هۆکارە بۆ زیاتر سووتان وگەرمبوونی سزا بۆ سەر ئەو بەندەیە، بۆیە دەبێت سارد بکرێتەوە بەو ساردکەرەوەکان بۆ ئەوەى گەرمیەکەى نەمێنێت ئەویش بە بەفر وئاو ودڵۆپەی باران. وئەم نزایە زۆر گونجاوە لەم وەستان وشوێنە ڕێزدارەدا، کە شوێنی نزا وپاڕانەوەیە، چونکە نوێژخوێن داوا لە خودا -سبحانه وتعالى- دەکات کە لە تاوانەکانى خۆش بێت ولە تاوانەکانى دووری بخاتەوە بە شێوەیەک هەرگیز بەو تاوانانە نەگاتەوە، هەروەکو چۆن ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا هەرگیز بە یەک ناگەن، وداوا دەکات کە خودا پاکی بکاتەوە لە تاوان وگوناهەکانى هەروەکو چۆن جلی سپی پاکدەکرێتەوە وکاریگەری شۆردنەکە لەسەری دەردەکەوێت، وداوا دەکات کە خودا بیشۆرێت بە بەفر وئاو وئاوی باران بۆ ئەوەى گەرمی وسووتانی تاوان وگوناهەکان لەسەری نەمێنێت؛ وئەم نمونانە ئەوپەڕی چواندنی تێدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوغالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان