عن أبي هريرة -رضي الله عنه- مرفوعاً: «لَقَدْ رَأَيْتُ رَجُلًا يَتَقَلَّبُ في الجنةِ في شَجَرَةٍ قَطَعَهَا مِنْ ظَهْرِ الطَّرِيقِ كَانتْ تُؤْذِي المسلمينَ». وفي رواية: «مَرَّ رَجُلٌ بِغُصْنِ شَجَرَةٍ عَلَى ظَهْرِ طَرِيقٍ، فقالَ: واللهِ لأُنَحِّيَنَّ هَذَا عَنِ المسلمينَ لَا يُؤْذِيهِمْ، فَأُدْخِلَ الجَنَّةَ». وفي رواية: «بينما رَجُلٌ يَمْشِي بِطَرِيقٍ وَجَدَ غُصْنَ شَوْكٍ عَلَى الطَّرِيقِ فَأَخَّرَهُ فَشَكَرَ اللهُ لهُ، فَغَفَرَ لهُ».
[صحيح.] - [الرواية الأولى: رواها مسلم الرواية الثانية: رواها مسلم الرواية الثالثة: متفق عليها.]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێکم بینی دەگەڕا (لە نێو خۆشیەکانى) بەهەشتدا بەهۆی ئەوەى دارێکی بڕی بووەوە لەسەر ڕێگایەک کە ئازاری مسوڵمانانی دەدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پیاوێک بە لای لقە دارێکدا تێپەڕ بوو لەسەر ڕێگایەک، ووتی: والله ئەمە لادەدەم (لەسەر ڕێگای) مسوڵمانان بۆئەوەى ئازاریان نەدات، بۆیە کرایە نێو بەهەشتەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودانە بەڕوونی فەزڵی لابردنی ئازاری تێدا باسکراوە لەسەر ڕێگا ئەگەر ئەم شتە ئازاردەرە : دار یان بەرد یان شتی بۆگەن یان هەرشتێکی تر بێت. ولابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەکان بەشێکە لە ئیمان هەروەکو لە فەرموودەى سەحیحدا هاتووە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک لە نێو خۆشیەکانى بەهەشتدا دەگەڕا بەهۆی ئەوەى دارێکی بڕی بوو لەسەر ڕێگاوبانەکان کە ئازاری خەڵکی دەدا، ئیمامی نەوەوى دەڵێت: چێژ لە خۆشی ونیعمەتەکانی بەهەشتدایە وەردەگرێت ئەمیش بەهۆی لابردنی ئازارێک لەسەر ڕێگا ودوورخستنەوەی. ئەلقاری دەڵێت: ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بۆ کوشتن و لەناوبردنی شتی زیانبەخش ولابردنی بەهەر هۆکارێکی بێت. وهەروەها فەرموودەکە ڕێنموێنی تێدایە بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئامرازێک کە لە توانادا هەبێت بۆ سوود گەیاندن بە مسوڵمانان ولابردنی ئازار وزیان لەسەریان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
Donate